به‌وێنه‌...لافاو زیانی گه‌وره‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك شاری ئێران دا

جه‌ماوه‌رنیوز

لافاو زیانی گیانی و مادی له‌ ده‌یان شاری پارێزگای گوڵستان و مازندارانی ئێران دا.

ماوەی دوو رۆژە باران بارین و لافاو لە بەشێکی ئێران دەستیپێکردووە و بەشێک له‌ دانیشتووانی شارەکانی ئەق قەلا و گۆمیشان لە پارێزگای گولێستان شوێنەکانیان جێهێشتووە و بە سەدان دوکان و ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەشتووە.

له‌ باره‌ی زیانه‌كانه‌وه‌ حكومه‌تی ئیران زیانه‌كانی ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام به‌ پێی زانیاریه‌ نافه‌رمیه‌كان زیاتر له‌ 11 هاوڵاتی به‌ هۆی لافاو گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌‌.

ئەلبوومی وێنەکان