ژماره‌یه‌ك خانوو له‌ قامیشلۆ ژێر ئاو كه‌وت

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌  30ی ئازار به‌هۆی بارانبارینی به‌ خوڕ و هه‌ستانی لافاو له‌ گوندی خربه‌ عه‌موی سه‌ر به‌ قامیشلۆ له‌ رۆژئاوای كوردستان ئافره‌تێك و منداڵێك گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌ك خانویش ژێر ئاو كه‌وتن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لافاوه‌كه‌ زیانی به‌ كێڵگه‌ كشتوكاڵیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌ گه‌یاندووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناوچه‌كه‌یان به‌ جێهێشت.