ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا

ئازار 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 31ی ئازار هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ڕیوه‌چوو له‌ 81 پارێزگا و دوانزده‌ پارت كێبڕكیان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاره‌وانیه‌كان و رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌ 83%بووه‌.

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تاوەکو ئێستا لە 65%ـی دەنگەکان لە سەرانسەری تورکیا جیاکراونەتەوە.

ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:

ئاکپارتی:  46.2 %

جەهەپە:  30.4 %

هەدەپە: 3.7 %

ئیی پارتی: 6.8  % 

مەهەپە: 6.1 %

سەعادەت: 2.2 % 

تا ئێستا ئاکپارتی ٤١، جەهەپە ٢٠،مەهەپە ١١، هەدەپە ٧ شارەوانی بردۆتەوە.