قه‌یرانه‌ ناخۆیه‌کانى لیبیا کۆبونه‌وه‌ى ساڵانى حه‌وتى ڕاگرت

نیسان 06, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
قوڵبونەوەی قەیرانە ناوخۆییەکانی لیبیا و جوڵاندنی هێز لەلایەن فەرماندە خەلیفە حەفتار بەرەو تەرابلوسی پایتەخت کۆبونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی حەوتی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکانی راگرت.
قەیرانە ناوخۆییەکانی لیبیا و جوڵاندنی هێز لەلایەن فەرماندە خەلیفە حەفتار بەرەو تەرابلوس کۆمەڵەی 7 ی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکانی ناچارکرد کۆبونەوەکە راگرن و راگەیەنراوێک بڵاوبکەنەوە.
لەراگەیەنراوێکدا وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی حەوت دژایەتی خۆیان بۆ هەر دەستێوەردانێکی سەربازی لەلیبیا دەربڕی کە ببێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر و لەناوبردنی هاوڵاتیانی بێتاوانی ئەو وڵاتە.
کۆمه‌ڵه‌ى حه‌وت پێکهاتووه‌ له‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌ وڵاتانى ئەمریکا، فەرەنسا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتالیا، ئەڵمانیا و بریتانیا, کۆمه‌ڵه‌که‌ سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌.