داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر ده‌كرێت

نیسان 08, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

خوپیشانده‌ران دوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی سۆدان ده‌كه‌ن.

ئه‌مرۆ به‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی خه‌رتومی پایته‌ختی سۆدان و داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی سۆدان وده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یان كرد.

خۆپیشاندان له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له‌ سۆدان به‌رده‌وامه‌ به‌ هۆی خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و خراپی ره‌وشی ئابووری

له‌ سه‌رتای دروستبونی خۆپیشاندانه‌كان له‌ سۆدان به‌ هۆی ئالۆزییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ زیاتر له‌ 60 خوپیشانده‌ر كوژراوه‌.