سوپا عومه‌ر به‌شیر له‌ كارده‌خات

نیسان 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سوپای سوودان رایگه‌یاند، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی پێشووی سودان ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ شێوێنێكی پارێزراوه‌.

عه‌وز عوف، وه‌زیری پێشووی به‌رگری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی رایگه‌یاند، سوپا كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كرد و سه‌رۆكی پێشووی سودان ده‌ستگیركرا.

ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌روو ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌ربازی پێكده‌هێنرێت و سه‌رجه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌كان ئازاد ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ باری له‌ ناكاوی له‌ وڵات راده‌گه‌یه‌ندرێت.

لە بەیاننامەی سوپای سوداندا هاتوە هیچ رێگەیەکمان لەبەردەمدا نیە جگە لە دروستکردنی حکومەتێکی کاربەڕێکەر .
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ سەرجەم زیندانیان سیاسی لە سودان دوای لەکارخستنی دەسەڵاتی عومەر بەشیر ئازادکران

عومه‌ر به‌شیر بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ حكومڕانی سودانی كردووه‌ ، له‌ تشرینی یه‌كه‌می 2018 وه‌ خوپیشاندان له‌ وڵاتی سۆدان ده‌ستی پێكرد ، له‌به‌رامبه‌ری گرانی نان و خراپی دۆخی ئابووری هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ڕژاتنه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان له‌ مینانه‌ی خوپیشاندانه‌كاندا زیاتر له‌ 20 خۆپیشانده‌ر كوژراون.