عوز بن عوف کێیە؟

نیسان 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

د. سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

عوز بن عوف وەزیری بەرگری سودان کە عومه‌ر بەشیری لە کار دورخستەوە و لە بارەگای وەزارەتی بەرگری دەستبەسەری کردوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند عومه‌ر بەشیری، سەرۆکی وڵاتی لەکار دورخستەوە و پارتی کۆنگرەی نیشتمانی دەسەڵاتدار و پەرلەمانی سودانی هەڵوەشاندەوە و حوکمی سەربازی بۆ ماوەی ٢ ساڵ راگەیاند.

 عوز بن عوف کێیە؟ ئەحمەد عوز بن عوف لە دایک بووی ساڵی ١٩٥٤ خەرتومە لە ساڵی ١٩٧٨ کۆلیژی سەربازی قاهیرەی تەواو کردوە و دەرچووی بەشی تۆپخانەی خولی ٢٣ ئەکادیمیای سەربازی قاهیرە و هەر لە سالی ١٩٧٨ گەڕاوەتەوە سودان. بە پلەی ملازمی دوو لە ناو سوپادا دامەزراوە و پلە سەربازیەکانی بڕیوە تا ئاستی پلەی لیوا.

 لەساڵی ٢٠١٣ تا ساڵی ٢٠١٤ لە کاتی لەسەر کاردانی مورسی لە دەسەڵات کونسوڵی سودان بووە لە قاهیرە ساڵی ٢٠٠٦ تا ساڵی ٢٠٠٩بەرپرسی دەزگای هەواڵگری دەرەکی سودان بووە، تا ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ، ساڵی ٢٠١٠ عومه‌ر بەشیر بە گومانی هەوڵی کودەتا لە سوپا دووری خستەوە و خانەنشینی کرد ، دوای هەڵبژارنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی ٢٠١٥ و ئاڵۆزییەکانی ئەوکاتی سودان عومه‌ر بەشیر جارێکی تر عوز بن عوفی گەڕاندەوە و وەک وەزیری بەرگری دەستنیشانی کرد، لە سەرەتای ئەمساڵدا عومه‌ر بەشیر بۆ ڕازیکردنی سوپا عوز بن عوفی وەک جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار دەستنیشان کرد، بەڵام لە کۆتایدا عوز بن عوف هەمان پلانی ساڵی ٢٠١٠ جێبەجێکرد و عومه‌ر بەشیری لە دەسەڵات دورخستەوە له‌ دوای ٣٠ ساڵ لە حوکمڕانی.

هاوکات عوز بن عوف تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی لەدارفور لە ساڵانی ٢٠٠٥ تا٢٠٠٦ و بەو هۆیەوە خراوەتە لیستی تاوانبارانی جەنگەوە لەلایەن. نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمەڕیکاوە.