کونسڵخانه‌ى ئێران : پێدانى ڤیزاى 3 مانگى و 6 مانگى به‌ گه‌شتیاران ڕاگیرا

نیسان 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


پێدانى ڤیزاى سێ مانگى و شه‌ش مانگى به‌ گه‌شتیاران و ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ سه‌ردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بکه‌ن تا کاتێکى نادیار راگیراوه‌

له‌لایه‌ن کونسڵخانه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ سلێمانى نوسینگه‌ و کۆمپانیاکانى کاروبارى گه‌شتیارى ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ که‌ بۆ ماوه‌یه‌کى نادیار پێدانى ڤیزاى سێ مانگى و شه‌ش مانگى به‌گه‌شتیاران و ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌و دوو جۆر ڤیزایه‌ بچنه‌ خاکى ئه‌و وڵاته‌ راگیراوه‌

له‌ ئێستادا ڤیزاى یه‌ک مانگى ده‌درێت به‌ گه‌شتیاران .