ئیستانبوڵ... له‌خۆپیشاندانى 1ى ئایار 137 که‌س ده‌ستگیر ده‌کرێن

ئایار 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌بۆنه‌ى 1 ى ئایار سه‌ره‌ڕاى هۆشدارییه‌کانى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ کۆى گرووپێک که‌ ویستیان بچنه‌ مه‌یدانى ته‌قسیم له‌ ئیستانبوڵ و دواتر به‌ره‌نگارى پۆلیس بوونه‌وه‌، ١٣٧ که‌س ده‌ستگیر کران.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاژانسى ئانادۆڵى تورکیا بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌ له‌ 1ى ئایار رۆژى جیهانى کرێکاران، هه‌ندێک گرووپ خوازیاربوون له‌رێگه‌ى نایاسایى کۆبنه‌وه‌ و به‌ره‌و مه‌یدانى ته‌قسیم برۆن ،به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى ئیستانبوڵه‌وه‌ ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ که‌ نه‌چنه‌ ئه‌و مه‌یدانه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پۆلیس روبه‌روى یه‌ک بوونه‌وه‌ .

له‌کۆى گشتیدا 137 که‌س ده‌ستگگیرکراون که‌ له‌هه‌ریه‌که‌ له‌ بێشکتاش ٥٥ که‌س، له‌به‌یئۆغڵو ٣٥که‌س ، له‌ شیشلى ٤٠ که‌س، له‌ کاغتخانه‌ ٤که‌س ، له‌ باکرکۆى ٣ که‌سى دیکه‌.