Error: No articles to display

توركیا ده‌بێته‌ خاوه‌نی سیسته‌می ئێس 400

ئاب 31, 2018
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مرۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند ده‌وڵه‌که‌مان پێویستی به‌ سیسته‌می (ئێس 400)ی روسییه‌ بۆ به‌رگریکردنی ئاسمان و به‌م نزیکانه‌ به‌ ده‌ستی ده‌هێنین.
 
له‌ هه‌مان کاتدا به‌ هۆی کڕێنی ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ رووسیا ناکۆکی که‌وته‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن، به‌وه‌ش ئه‌مریکا فرۆشتنی فرۆکه‌ی ئێف 35 ی به‌ تورکیا ڕاگرت.
 
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی پێویستی به‌ فرۆکه‌ی ئێف 35ی ئه‌مریکیه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا فرۆکه‌کانی ڕاده‌ست نه‌کات له‌ شوێنی تر ده‌یکڕن.