Error: No articles to display

توركیا به‌ مه‌رج ئاماده‌یه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌ستپێبكات

ئەیلول 02, 2018
مولود چاوشۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسیه‌کانمان له‌گه‌ڵ یۆناندا، ڕه‌خنه‌شی له‌ یونان گرتوو وتی هه‌رچه‌ند ئه‌و وڵاته‌ بوه‌ته‌ شوێنێک بۆ په‌ناهه‌نده‌ی بۆ تورکیه‌ تاوانباره‌کان.
 
هه‌شت سه‌باز که‌ ئێستا له‌ یۆنان په‌ناهه‌نده‌ن دوای ئه‌وه‌ی له‌ تورکیا هه‌ڵهان له‌ دوای کوده‌تا شکستخواردووه‌ که‌ ژدی ڕه‌جه‌ب تیب ئه‌ردۆغان له‌ ته‌موزی 2016 ئه‌نجامدرا، تورکیا داوای ئه‌و تاوان بارانه‌ له‌ یۆنان ده‌کات یۆیان ڕه‌تی کردۆته‌وه‌ ئه‌و داوای تورکیا.
 
چاوش ئۆغلۆ له‌ دیمانه‌یه‌کی رۆژنامه‌ی "تانیا" ی یۆنانی ڕایگه‌یندووه‌ په‌یوه‌ندیه‌کانمان ئه‌مڕۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدان نییه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌روو پێویسته‌ گفتوگۆی هه‌ردوو لا به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبکه‌وێت، ئه‌مه‌ رێگایه‌که‌ تا گرفته‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌وه‌ی دووباره‌ کرده‌وه‌ که‌وا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که‌ له‌ یۆنان په‌ناهه‌نده‌ دراون ڕاده‌ستی تورکیا بکرینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دادگای بکرێن .
 
وتیشی سیسته‌می دادوه‌ری یۆنان پێشێلکاری بنه‌ماکانی یاسا نیوده‌وڵه‌تیه‌کان و بنه‌ماکان یارمه‌تی ده‌دات تا له‌ تاوانکاران دووربێت به‌بێ به‌رپرسیاری و مافی توشبوو ئه‌تک ده‌کات.
 
له‌ کۆتایدا چاوش ئۆغلۆ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌ بده‌ینه‌ هه‌وڵه‌کانمان تا دڵنیای بده‌ین تاوانباره‌کانی کوده‌تاکه‌ پێده‌درێته‌وه‌ و هێنانیان بۆ دادگایکردنی تورکیا و ئه‌وه‌ گشتنه‌ به‌ ئه‌نجام.