Error: No articles to display

ئێران شوێنى سه‌ره‌کى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خۆى ده‌گۆڕێت

ئەیلول 04, 2018
کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند : وڵاته‌که‌ى وێستگه‌ى سه‌ره‌کى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خۆى له‌ دورگه‌ى خارگ ناو که‌نداوه‌وه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ به‌نده‌رى جه‌سکى سه‌ر ده‌ریاى عومان.
 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ى ئه‌یلولى 2018 حه‌سه‌ن ڕوحانى سه‌رۆکى کۆمارى ئیسلامى ئیران له‌ میانه‌ى کردنه‌وه‌ى سێ کارگه‌ى پـترۆکیمیاوى له‌ ناوچه‌ى عه‌سه‌لویه‌ى باشورى ئێران  ووتی:" ئه‌مه‌ بۆمن زۆر گرنگه‌، جونکه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کى زۆر ستراتیژیـیه‌ که‌ ده‌بێت به‌شى زۆرى فرۆشتنى نه‌وتمان له‌ به‌نده‌رى خارگ بۆ جه‌سک بگوێزینه‌وه‌."
 
وتیشى  : هه‌نارده‌کردنى نه‌وت له‌ ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌سک له‌ برى دورگه‌ى خارگ ده‌ستیپـێکردووه‌ و هه‌تا کۆتاییهاتنى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ى له‌ ساڵى 2021 کاره‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌واوده‌بن.
 
جێى ئاماژه‌یه‌ بۆ گه‌یشتنى که‌شتییه‌ نه‌وتییه‌کان بۆ به‌نده‌رى خارگ ده‌بێت به‌ ته‌نگه‌ى هورمزدا تێپه‌ڕببن و ڕێگایه‌کى درێژتر ببڕن.
 
به‌نده‌رى خارگ له‌ کاتى شه‌ڕى (عێراق- ئێران)  زۆر جار له‌ لایه‌ن هێزى ئاسمانى عێراقه‌وه‌ ده‌کرایه‌ ئامانج به‌ مه‌به‌ستى ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران.