Error: No articles to display

جه‌نگ له‌ ئیدلیب ترسناكه‌

ئەیلول 08, 2018
دیموستورانێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌ کان بۆ سوریا ڕایگه‌یاند جه‌نگ له‌ ئیدلیب ترسنامه‌ و دوای ڕێڕه‌وی مرۆیی ده‌کات.
 
وتیشی جه‌نگ ترسناک و خوێناوییه‌ داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد که‌ ڕاڕه‌وێکی مرۆیی له‌ ئیدلیب بکاته‌وه‌ ، سه‌ره‌تا چه‌ند ڕاڕه‌وێکی پێویستی خۆویست بۆ چۆڵکردن ڕێبدرێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ ئاراسته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باکور و باشووری ئیدلیب.
 
دیمستورا به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی گوت ئاماده‌یه‌ پێشنیاربکات له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی گروپ و قائیده‌ له‌ ئیدلیب له‌ جه‌کداران له‌ هه‌وڵێک تا هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی پارێزراو بن.
 
له‌ شه‌ڕی حه‌وت ساڵه‌ی سوریا زیاتر له‌ 350 هه‌زار که‌س کوژراوه‌ ، به‌ڵام هێرشکردن بۆ ئیدلیب ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی دروست بونی کاره‌ساتی مرۆیی.