Error: No articles to display

ده‌میرتاش به‌زیندانى 4 ساڵ و هه‌شت مانگ سزا درا

ئەیلول 08, 2018
پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ده‌ڵێت دادگایه‌کى تورکیا دوێنێ  هه‌ینى بڕیارى دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پـێشووى(هه‌ده‌په‌) به‌ 4 ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانى بکرێت به‌ تۆمه‌تى پـڕۆپاگه‌نده‌ بۆ "تێرۆرزم".
 
رۆژى هه‌ینى 7 ى ئه‌یلولى 2018 پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌سه‌ر تویته‌رى تایبه‌ت به‌خۆى نوسورابوو:"به‌هۆى داکۆکیکردنیان له‌ ئاشتی، ده‌میرتاش 4 ساڵ و هه‌شت مانگ حوکمدرا و ئونده‌ر 3 ساڵ و شه‌ش مانگ. ئه‌م بڕیاره‌ى حکومه‌ت درێژه‌ده‌رى سیاسه‌تى شه‌ڕه‌. چۆک داناده‌ین بۆ خه‌ڵکانێک پشتیوانى له‌ چه‌ته‌کانى ئیدلیب ده‌که‌ن و شه‌ێ‌ له‌ دژى خه‌ڵکى خۆیان ده‌که‌ن."
 
سێرى سوره‌یا ئونده‌ر ئه‌ویش په‌رله‌مانتارى سه‌ر به‌ هه‌ده‌په‌ بوو و له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیرکرا و حوکمدراوه‌.
 
ده‌میرتاش که‌ له‌ مانگى یازده‌ى ساڵى 2016 وه‌ له‌ زینداندایه‌، خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مساڵ کاندیدکرد و زیاتر له‌ 4 ملیۆن که‌س ده‌نگیان پـێدا و به‌وه‌ش 8.4% ى ده‌نگى خه‌ڵکى تورکیاى به‌ده‌ستهێنا.