Error: No articles to display

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان داواى پاراستنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى ئیدلبى سوریا ده‌کات

ئەیلول 12, 2018
سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێش داواى له‌ ئێران و ڕوسیا و تورکیا کرد به‌رده‌وامبن له‌هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێک بۆ پاراستنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له‌پارێزگاى ئیدلبى سوریا، هه‌روه‌ها وتیشى زۆر گرنگه‌ خۆ به‌دوور بگیردرێت له‌ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێکى به‌رفراوان.
 
گۆتیرێش به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى وت " ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى ڕوودانى خه‌ونێکى ناخۆشى مرۆیى که‌ پێشتر هاوشێوه‌ى نه‌بووه‌ له‌ ململانێ به‌رده‌وامه‌کانى سوریادا."
 
جێى ئاماژه‌یه‌ سوریا به‌ پشتیوانى ڕوسیا هه‌فته‌ى ڕابردوو ده‌ستیان کرده‌وه‌ به‌ بۆردومانکردنى پارێزگاى ئیدلب که‌ کۆتا شوێنى گه‌وره‌ى سوریایه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌کدارانى ئۆپۆزسیۆندا مابێته‌وه‌.
 
هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌گه‌رى هێرشێکى به‌رفراوانى حکومه‌تى سوریاوه‌ بۆ سه‌ر ئیدلب، ژماره‌یه‌کى زۆر هاوڵاتى سورى هه‌ڵهاتوون بۆ گونده‌کانى نزیک سنوورى تورکیا.
 
ئۆفیسى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى مرۆیى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند زیاتر له‌ 30 هه‌زار که‌س له‌ باکوورى ڕۆژئاواى سوریا ماڵه‌کانیان به‌جێ هێشتووه‌ له‌و کاته‌وه‌ى حکومه‌تى سوریا به‌ پشتیوانى ڕوسیا بۆردومانه‌کانیان ده‌ست پێکردۆته‌وه‌. وتیشى هه‌ر هێرشێکى سه‌ربازیى به‌رفراوان ده‌بێته‌ هۆى خراپترین کاره‌ساتى مرۆیى له‌ سه‌ده‌ى بیست و یه‌کدا.
 
 
 
 
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا