Error: No articles to display

یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ مه‌رج سوریا بنیاد ده‌نێته‌وه‌

ئەیلول 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
فیدیرکا موغیرینی، به‌رپرسی کۆمسیۆنی باڵای کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یه‌ له‌ به‌شداریکردن له‌ دروستکردنه‌وه‌ی سوریا به‌ مه‌رجێک سیسته‌مێکی ده‌ستووری و چاکسازی سیاسی نوێ به‌رپا بكات .
موغرینی مه‌رجه‌کان ده‌خاته‌ڕوو له‌ به‌شداریکردنی یه‌کیتی ئه‌وروپا له‌ دوای کۆتایی پێهێنانی جه‌نگ له‌ سوریا سه‌ره‌تای کاری لیژنکه‌ی چاکسازی سیاسی ئه‌نجامبدات له‌ سوریا له‌ژێر سه‌رپه‌ره‌شتی نێوده‌وڵه‌تی.
وتیشی پیاده‌ کردنی ڕێکه‌وتنی ڕووسی _ تورکی له‌سه‌ر بارودۆخی ئیدلیب.
موغرینی هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات خه‌مڵاندنی بنیادنانه‌وه‌ی سوریا ده‌گۆڕێت له‌ دوای کۆتایی پێهێنانی جه‌نگ پێویستی به‌ بڕی 250 بۆ 400 ملیار دۆلاره‌ ، بنیاد نانه‌وه‌ی سوریا 10 بۆ 15 ساڵ ده‌خایه‌نێت.