Error: No articles to display

دیمه‌شق داوای سیسته‌می ئێس 400 ده‌كات

ئەیلول 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ولید موعلیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگه‌یاند حکومه‌تی سوریا ڕازییه‌ به‌ بارودۆخی ئیدلیب له‌ دوای واژۆکردنی سیسته‌می موشه‌کی ئێس 300 له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌ هیوای گه‌شتنی سیته‌مه‌که‌یه‌.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وتیشی له‌ چاوه‌روانی سیسته‌می موشه‌کی ئێس 400داین.
موعلیم هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات خۆشحاڵین به‌ ڕێکه‌وتنی نێوان ڤلادیمه‌ر پۆتین و هاوتا تورکیه‌که‌ی ره‌جه‌ب تیب ئه‌ردۆغان له‌ سه‌ر بنیادنانی ناوچه‌یه‌کی ئارام له‌ ئیدلیب .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا دووپاتیکرده‌وه‌ به‌ کردنه‌وه‌ی ڕاڕه‌وێکی مرۆیی له‌ ئیدلیب له‌ سه‌ره‌تای کاره‌کاندا هه‌تا تیرۆریستان له‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ڕێگر نه‌بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ده‌بێت چه‌کداره‌کان ئیدلیب به‌جێبهێڵن و ئێمه‌ زانیاریمان له‌سه‌ر خه‌لکی ئیدلبی هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌ دانیشتوانی ئیدلیب ده‌ڵێن حکومه‌تی سوریامان ده‌وێت تا بێته‌وه‌ بۆ ئیدلیب.