Error: No articles to display

مەغریب و جەزائیر " دانوستانى بیابان" دەگرن لە جنێف

تشرینی یەکەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
شانشینی مه‌غریب ڕازی بووه‌ تا نێردراوی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بانگهێشت بکات تا به‌شداری بکات له‌ دانوستاندنی " بیابان" له‌ 5 و 6ی کانی یه‌که‌م له‌ جنیفی سویسرا.
ئانتونیو گوتریس، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانله‌ ڕاپۆرتی له‌سه‌ر پێشهاتی دانوستاندنی بیابان که‌ بڵاو کرایه‌وه‌ له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ئه‌ندامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئاگادار کرده‌وه‌ له‌ 2ی تشرینی یه‌که‌م شانشینی مه‌غریب بانگهێشتی که‌سی بۆ دانوستاندن له‌ 5 و 6ی کانی یه‌که‌می 2018 ده‌گرێت.
کوهلر، ئه‌مینداری گشتی له‌ 28ی ئاب بانگهێشت ده‌نێرێت بۆ مه‌غریب و جه‌زائیر تا به‌شداری بکه‌ن له‌ ئاڵوگۆڕکردنی بیر و بۆچونه‌کانیان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی پێشهاته‌کان له‌باره‌ی سیاسی له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان.
به‌ وته‌ی گوتیریس،ڕێکه‌وتنی مه‌غریب تا به‌شداری بکات له‌ ده‌ربڕینێکی به‌رده‌وام و پشتگیرییه‌ بۆ هه‌وڵه‌کانی سکرتێری گشتی و نێردراوی تا کرداری سیاسی ببوژێته‌وه‌.