Error: No articles to display

جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسه‌ سعودیه‌که‌ له‌تورکیا به‌کوژراوى دۆزرایه‌وه‌

تشرینی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

رۆژنامه‌نوسه‌ سعودیه‌که‌ى ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ ونبووه‌ به‌کوژراوى دۆزرایه‌وه‌ له‌کاتێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کرا که‌ دواى چونى بۆ ناو باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌ تورکیا دیار نه‌ماوه‌ .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6 ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 ،سه‌رچاوه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌ عه‌ره‌بى پۆستى راگه‌یاندووه‌ ،که‌ رۆژنامه‌نوسى سعودى جه‌مال خاشقچى دواى دیارنه‌مانى بۆماوه‌ى 5 رۆژ له‌ ناو بڵوێزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌ئه‌شته‌نبوڵ کوژراوه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌کى تورکیا به‌ رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه‌: جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى دیارى سعودى پێش 4 رۆژ دیارنه‌ماوه‌ و له‌ناو باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌ئه‌سته‌نبوڵ کوژراوه‌و لاشه‌که‌ى براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى باڵوێزخانه‌که‌ فڕێدراوه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى تورکیاش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ رۆژى شه‌ممه‌ 6 ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 ،له‌ڕیگاى دوو فرۆکه‌وه‌ 15 که‌سى سعودى گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌سته‌نبوڵ که‌له‌نێوانیاندا به‌رپرس هه‌بووه‌ ،چوون بۆ باڵوێزى سعودیه‌ له‌ئه‌سته‌نبوڵ .

جه‌مال خاشقچى یه‌کێکه‌ له‌ رۆژنامه‌نوسه‌ دیاره‌کانى سعوده‌ که‌له‌ ئه‌مه‌ریکا نیشته‌جێیه‌و ره‌خنه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودیه‌ده‌گرت له‌رۆژنامه‌کانى ئه‌مریکاوه‌ ، بۆ به‌سه‌ربردنى مانگى هه‌نگوینى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ نوێیه‌که‌ى سه‌ردانى ئیسته‌نبوڵی کردووه‌.

خاشقچى دواى ئه‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى تۆمارکردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌ نوێیه‌که‌ى چووه‌ته‌ کونسوڵخانه‌ى سعودیه‌ له‌ئه‌سته‌نبوڵ ، به‌ڵام له‌وکاته‌وه‌ بێسه‌روشوێنه‌و ئه‌مڕۆش ئاماژه‌ به‌کوژرانى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ده‌کرێ له‌تورکیا .