Error: No articles to display

پرسى دیارنه‌مانى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچى له‌نێوان تورکیاو سعودیه‌

تشرینی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

 

ئه‌ردۆغان دواله‌به‌رپرسانى کونسڵخانه‌ى سعودیه‌ ده‌کات چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى خاشقچى بسه‌لمێنن ،
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاش، باڵیۆزى سعوودیه‌ له‌ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت کرد .

سه‌رکۆمارى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌نگاریا سه‌باره‌ت به‌پرسى رۆژنامه‌نوسى سعودى جه‌مال خاشقچى رایگه‌یاند: "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان پێویسته‌ بانگه‌شه‌ى داواکارى گشتى بسه‌لمێنن. ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه‌ چووبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ ئێوه‌ به‌ گرته‌ى ڤیدیۆى ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن، پێویسته‌ بیسه‌لمێنن".

سه‌رکۆمارى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى پرسى بێسه‌روشوێنبوونى رۆژنامه‌نووسى سعوودی، جه‌مال خاشقچى ووتی: "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان پێویسته‌ بانگه‌شه‌ى داواکارى گشتى بسه‌لمێنن. ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه‌ چووبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ ئێوه‌ به‌ گرته‌ى ڤیدیۆى ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن، پێویسته‌ بیسه‌لمێنن. به‌دواداچوون و چاودێریکردنى ئه‌م قۆناغه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌رکێکى سیاسى و مرۆییه‌"، زیاتر گوتیشی: "به‌رپرسانى کونسڵخانه‌ ده‌ڵێن 'لێره‌ ده‌رچووه‌' به‌ڵام ناتوانن ته‌نها به‌م قسه‌یه‌ خۆیان رزگار بکه‌ن".

ئه‌ردۆغان هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌ کامێراکانى چاودێرى ده‌که‌ن و وتیشی: "لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هاتن و چوونه‌کان بۆ نێو فڕۆکه‌خانه‌ش ده‌که‌ین. له‌ هاتن و چوونه‌کان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ چه‌ند که‌سێک له‌ سعوودیه‌ هاتوون. له‌مباره‌یه‌وه‌ داوکارى گشتى هه‌موو جۆره‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ده‌ستپێکردووه‌".

ئاژانشى ئانادۆڵ بڵاویکرده‌وه‌که‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ، دوێنێ باڵیۆزى سعوودیه‌ى له‌ ئه‌نقه‌ره‌، وه‌لید بن عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لحیره‌یجى بانگهێشتى وه‌زاره‌ت کرد و، چاوه‌ڕوانى "ته‌واو هاریکاربوون" له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى دۆخى جه‌مال خاشقچى پێراگه‌یه‌ندرا.

به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسیه‌کانه‌وه‌ ده‌ستکه‌وتووه‌، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، سه‌دات ئوناڵ، دوێنێ باڵیۆز ئه‌لحیره‌یجى بانگهێشت کردووه‌.

سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یامى "ته‌واو هاریکاربوون" له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى بێ سه‌روشوێنبوونى رۆژنامه‌نووسى سعوودی، جه‌مال خاشقچى پێراگه‌یه‌ندراوه‌.

ده‌ستگیرانى خاشقچى (ه.ئا) که‌ دوواین که‌س بووه‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ جه‌مال خاشقچى بینیووه‌، به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند تا به‌رده‌م کۆنسوڵخانه‌ به‌یه‌که‌وه‌بوون، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى خاشقچى چووه‌ته‌ ژووره‌وه‌ ئیدى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

کۆنسوڵخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى به‌درۆخسته‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ خاشقچى "هاتووه‌ته‌ کۆنسوڵخانه‌، به‌ڵام دواتر کۆنسوڵخانه‌ى جێهێشتووه‌".

باڵیۆزى سعوودیه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌لحیره‌یجی، رۆژى چوار شه‌ممه‌ى رابردووش بانگهێشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کرابوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان بابه‌ت.