Error: No articles to display

سعودیه‌ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باڵوێزی توركیای له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردبێت

تشرینی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌وا باڵوێزی توركیای له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردبێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ركردنی باڵوێزی توركیای له‌ وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌ هۆی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له‌سه‌ر جه‌مال خاشقجی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ ناردنه‌ه‌وه‌ی باڵوێزی توركیا له‌ سعودیه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان داوا له‌به‌رپرسانى کونسڵخانه‌ى سعودیه‌ ده‌کات چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى خاشقچى بسه‌لمێنن ،
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاش، باڵیۆزى سعوودیه‌ له‌ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت کرد .

سه‌رکۆمارى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌نگاریا سه‌باره‌ت به‌پرسى رۆژنامه‌نوسى سعودى جه‌مال خاشقچى رایگه‌یاند: "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان پێویسته‌ بانگه‌شه‌ى داواکارى گشتى بسه‌لمێنن. ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه‌ چووبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ ئێوه‌ به‌ گرته‌ى ڤیدیۆى ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن، پێویسته‌ بیسه‌لمێنن