له‌ ئه‌نجامی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك 30 كۆچبه‌ر بێ سه‌روشوێنن

تشرینی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ پاریزگای ئیزمیر به‌له‌مێکی کۆچبه‌ران ژێر ئاوکه‌وت به‌و هۆیه‌وه‌ 30 کۆچبه‌ر بی سه‌رو شوێن بوون و ته‌رمی چوار له‌ کۆچبه‌ره‌کان دۆزراوه‌ته‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تی ناخۆی تورکیا بڵاویکردۆته‌وه‌ له‌ ده‌ریای کارابورون سه‌ربه‌پارێزگای ئه‌زمیر به‌له‌مێکی کۆچبه‌ران ژێر ئاوکه‌وتووه‌ و 35 کۆچبه‌ری تێدا بووه‌ و ته‌رمی 30 له‌ کۆچبه‌ران تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ته‌رمی چوار له‌ کۆچبه‌ران دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئافره‌تێک به‌ ره‌گه‌ز عێراقی ده‌ربازی بووه.