Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ دادگای میسر سزای له‌ سێداردانی سه‌پاند به‌سه‌ر 17 تاوانباردا

تشرینی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دادگای میسر سزای له‌ سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر 17 تۆمه‌تبار و زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی 19 تۆمه‌تباری تر كه‌ تۆمه‌تبار بوون به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ كه‌نیسه‌ له‌ تانتای ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ له‌ ڕابردوودا.

له‌ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی 2011ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌نیسه‌ی قدیسسن كرده‌ ئامانج له‌ ناوچه‌ی سه‌ید به‌شیر له‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ و له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 23 كه‌س كوژراو 97ی دیكه‌ش بریندار بوو.

له‌ ساڵیادی ئاهه‌نگێكی مه‌سیحی له‌ میسر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كنیسه‌ی جرجس له‌ شاری تانتا له‌ كاتی نوێژ كردندا كرده‌ ئامانج و 30 كوژراو ده‌یانیش برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

یه‌ك كاتژمێر دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تانتا ته‌قینه‌وه‌ك كه‌نیسه‌ی ئه‌سكه‌ندریه‌ی كرده‌ ئامانج و 11 كوژراو ده‌یان برینداری لێكه‌وته‌وه.