Error: No articles to display

به‌وێنه‌.. ڕه‌قه‌ شارێكه‌ نوقمه‌ له‌ خاپوور بون

تشرینی یەکەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ دوای ساڵێک له‌ ده‌رکردنی داعش له‌ شاری ڕه‌قه‌ ئه‌و شاره‌ نوقمه‌ له‌ وێرانه‌یی، ڕێکخراوی لێبوردنی ده‌ولی هه‌ینی ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گه‌ڕان و ده‌رهێنانی لاشه‌کان.
له‌ تشرینی یه‌که‌می 2017 کۆنترۆڵکردنی ڕه‌قه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوریای دیموکرات و هاوپه‌یمانی کوردی و عه‌ره‌بی به‌ هاوکاری ئه‌مریکا بوو.
شاری ڕه‌قه‌ قه‌ڵایه‌کی سه‌ره‌کی داعش بوو له‌ دوای چوار مانگ شه‌ڕی قورس توانرا ڕه‌قه‌ ئازاد بکرێت و ئه‌و شاره‌ خاپوور بوو له‌ ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان.
شاری ڕه‌قه‌ وێران بوو له‌گه‌ڵ خاپوربونی 30 هه‌زار خانوو و له‌گه‌ڵ زیانلێکه‌وتنی 25هه‌زار خانوو.
شاره‌که‌ نوقمی خاپور بوون بوو به‌ ڕێژه‌ی له‌ 80% قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و ماڵه‌ تایبه‌ته‌کان وێران بوون له‌ ماوه‌ی کرده‌ سه‌ربازییه‌کان.

ئەلبوومی وێنەکان