Error: No articles to display

450 تیرۆریست له‌ سینا كوژراوه‌

تشرینی یەکەم 17, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

قسه‌كه‌رێك له‌ هێزی سه‌ربازی زه‌مینی میسر ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند 450تیرۆریست له‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی كوژراون له‌ ده‌ستپێكردنی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان له‌ دورگه‌ی سینا .

عه‌قید تامر ڕافیعی ڕایگه‌یاند 450 تیرۆریست كوژراوه‌ له‌ باكور و ناوه‌ڕاستی سینا له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی سوپا و پۆلیسی میسر.

وتیشی سوپا به‌ هاوكاری پۆلیسی میسر كرده‌وه‌ی فراوانی له‌ ساڵی 2018دا له‌ باكور وناوه‌ڕاستی سینا دژی تیرۆریستان ئه‌نجامداوه‌.

عه‌قید تامر هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد زیاتر له‌ 30 سه‌ربازی سوپای میسر له‌ رووبه‌ڕوبنه‌وه‌كانی تیرۆریسان كوژراون .