Error: No articles to display

له‌ هند به‌هۆی شه‌مه‌ندۆفه‌ریك 50 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌دات

تشرینی یەکەم 19, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی هند رایگه‌یاند زیاتر له‌ 50 که‌س گیانیان له‌ده‌ست به‌هۆی لادانی شه‌مه‌ندۆفه‌رێک کاتیک له‌ ڕێڕه‌وه‌که‌ی خۆی لایدا و خۆی کرد به‌ نێو ئاپۆڕایه‌ک له‌ هاوڵاتیان له‌ شاری ئه‌میتسار له‌ هه‌رێمی بنجاب له‌ باکوری خۆرئاوای هند.
پۆلیسی هند ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له‌ هه‌رێمی بنجاب نزیک سنوری پاکستان، زیاتر له‌ په‌نجا که‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌کیش بریندر گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی مردن له‌ نێو قوربانیه‌کاندا هه‌یه‌ .‌