Error: No articles to display

پێكدادانی سوپای لیبیا و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌رده‌وامه‌

تشرینی یەکەم 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
کوژرانی 11 که‌س و برینداربونی 15ی دیکه‌ له‌ ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان سوپای لیبیا و گروپی ئۆپۆزسیۆنی تشادیه‌ له‌ ناوچه‌ی ئوم ئه‌رنه‌ب له‌ باشوری خۆرئاوای لیبیا.
نه‌خۆشخانه‌ی تراغن له‌ باشوری لیبیا ڕایگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبنه‌وه‌ی سوپا و ئۆپۆزسیۆن 11 که‌س کوژراوه‌ 15ی دیکه‌ برینداربووه‌ هه‌روه‌ها 5 که‌سیش بێ سه‌روشوێنه.
‌پێکدادانه‌ سه‌ربازیه‌کان به‌رده‌وامه‌ به‌ ئاماجی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌ی باشوری لیبیا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک گروپی بیانی چه‌کدار به‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌ی که‌ سه‌ربه‌ گروپی ته‌شادین.
یه‌که‌ی خالید کوڕی وه‌لید سه‌ربه‌ سوپای لیبیا و هێزی پشتیوانی له‌و‌ ناوچه‌یه‌ن.