Error: No articles to display

له‌ ئوردون 18 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

تشرینی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ژماره‌ی قوربانیانی ناوچه‌ی ده‌ریای مردوی خۆرئاوای ئوردون به‌رزده‌بێته‌وه‌.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌ هۆی باران بارینی به‌خۆڕ له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای مردووی وڵاتی ئوردون 18 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا زۆربه‌ی قوربانیه‌کان منداڵن، به‌هۆی خوڕی بارینی باران‌ و دروستبونی لافاو پاسێکی خوێندکارانی ڕاماڵی به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ خوێندکاران گیانیان له‌ ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستدا و بریندار بوون خویندکاری قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌ت بوون له‌کاتی گه‌شتی قوتابخانه‌که‌ توشی لافاو بون.
هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌رده‌وامه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ونبوان.