Error: No articles to display

مه‌لیكی ئوردن: ڕووداوه‌كه‌ی دوێنی ئازاری هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا

تشرینی یەکەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
قوربانیه‌کانی بارانه‌ به‌لیزمه‌که‌ی ئورده‌ن به‌رزبویه‌وه‌ بۆ گیانله‌ده‌ستدانی 21 که‌س.
مه‌لیک عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردون دووپاتی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی ده‌رخستنی وردی ڕووداوی ده‌ریای مردوو تا لایه‌نی به‌رپر له‌و رووداوه‌ دیاری بکرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئوردونی رایگه‌یاند مه‌لیک عه‌بدوڵا رۆژی هه‌ینی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریوه‌ ده‌بات له‌ کۆشکی حسینیه‌ بۆ به‌دواداچون و لێپرسینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌که‌ی بارانه‌ به‌لێزمه‌که‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو ڕوویدا.
له‌ رووداوه‌که‌دا 21 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و به‌ ده‌یان بریندار بوون و ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستدا به‌شی زۆریان منداڵ بوو، ڕووداوه‌ له‌ نزیک ده‌ریای مردوو بوو.
مه‌لیک عه‌بدوڵا دووه‌م ڕایگه‌یاند ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه‌ تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌ ڕوویدا ئازاری هه‌موو ئوردونێک و مرۆڤایه‌تیدا.