Error: No articles to display

برێت مه‌كگورگ: یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی له‌ موسڵ ئاواره‌ بووه‌

تشرینی یەکەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
برێت مه‌کگورگ له‌ مه‌نامه‌ له‌ دیداری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ وتارێکیدا ڕایگه‌یاند له‌ موسڵ یه‌ک ملیۆن هاوڵاتی ئاواره‌ بووه‌، ده‌مانه‌وێت ئاواره‌کانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه‌ جێگای خۆیانه‌وه‌.
وتیشی له‌ ئێستادا ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات کراوه‌ له‌ عێراق و پشتیوانی له‌ حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ین تا سه‌رکه‌وتو بێت.
برێت مه‌کگۆرگ له‌ باره‌ی سوریاوه‌ وتی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوریای دیموکرات کار ده‌که‌ین و ئه‌و هێزانه‌ یه‌ک له‌سه‌ر سێی سوریایان له‌ ده‌سته‌.
له‌ باره‌ی پارێزگای ڕه‌قه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌روو ده‌بێت هه‌موو ئه‌و بۆمبانه‌ی که‌ له‌و شاره‌ چێنراون پوچه‌ڵ بکرێته‌وه‌ و تائێستا 250 هه‌زار بۆمبمان پوچه‌ڵکردۆته‌وه‌ و 150 هه‌زار هاوڵاتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ڕه‌قه‌.
پابه‌ندبونی ئه‌مریکایشی بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی خسته‌ڕوو وتی کار ده‌که‌ین له‌و ناوچانه‌ی که‌ ئازادکراون تا زیاتر ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بکه‌ین.