Error: No articles to display

كێشه‌ی سوریا چوار سه‌ركرده‌ی جیهان كۆده‌كاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئێستا له‌ لوتکه‌ی ئه‌سته‌بوڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ئه‌ردۆغان و پۆتن و مێرکڵ و ماکرۆن ئاماده‌ن وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانان ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌باره‌ی پرسی سوریاوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌کان ده‌بێت به‌ پێی ستاندارده‌ مرۆییه‌کان کار بکرێت، دوای چاره‌سه‌رکردنی باردۆخی سوریا په‌نابه‌ره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌.
وتیشی ئه‌مرۆ گفتوگۆمان کرد ویست هه‌بوو بۆ ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌.
پۆتن، سه‌رۆکی ڕوسیا ڕایگه‌یاند پێویسته‌ به‌ ئارامی کاره‌کان به‌ڕێ بکه‌ین هه‌موان لێردا ده‌ڵێن رژێمی سوریا گه‌ر به‌ فه‌رمی بڵێن ده‌بێت ڕێز بگرین له‌ سوریا بوترێت کۆماری سوریا.
وتیشی بانگهێشتی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین تا کۆتا به‌ کێشه‌کان بێت و مه‌رجه‌کان دابرێژرێت و له‌ کۆنگره‌ی نیشتمانی سوریا بێگومان ئه‌م بڕیاره‌ درا له‌باره‌ی لیژنه‌ی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆن گه‌شتنه‌ ڕێکه‌وتن و ئێستاش لیستێکی تر ئاماده‌ ده‌کرێت بێگومان ئه‌م کارانه‌ ئاسان نییه‌، پێویسته‌ کاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ ئاسان بکرێت و به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانمان له‌گه‌ڵ ئێران و بێگومان ئێران نه‌بێت ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ناکرێت.