Error: No articles to display

دوو وه‌زیر له‌ حكومه‌تی ئوردون ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌

تشرینی دووەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
هه‌فته‌ی ڕبردوو به‌ هۆی ڕوودانی "بارانی به‌لێزمه‌" له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو له‌ ئوردن 21 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و زۆربه‌یان خوێندکار بوون.
به‌ هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ دوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و گه‌شتوگوزار له‌ حکومه‌تی ئوردن ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.
لینا عناب، وه‌زیری گه‌شتوگوزرا و ئاسه‌وار له‌ نویتێکدا نوسیویه‌تی " له‌ چوار چێوه‌ی که‌شی سیاسی گشتیدا و بارودۆخی پڕ ئازاری نیشتمانی خۆشه‌ویستمان و ئه‌مڕۆ له‌ پۆسته‌که‌م ده‌ستله‌کار ده‌کێشمه‌وه‌ له‌ حکومه‌تی شکۆدار.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ دوێنێ عه‌زمی محافزه‌، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ده‌ستی له‌ کارکێشایه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌شکرد.
ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردون داوای ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و وه‌زیری شاره‌وانیان کردبوو.
دوێنێ عومه‌ر رزار، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوردون له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتی حکومه‌ت به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی ڕووداوه‌که‌ی ده‌ریای مردوو هه‌ڵده‌گرێت و لیژنه‌ی پێکهێناوه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌که‌ بۆ ده‌ستنیشانکردنی و لێپرسینه‌وه‌ له‌ که‌مته‌رخه‌مان.