Error: No articles to display

سوپاى پاسداران: ئێران ده‌توانێت له‌ ژێر سزاکانى ئه‌مه‌ریکاش پێشبکه‌وێت

تشرینی دووەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


جه‌نه‌ڕاڵ حسێن سه‌لامى جێگرى سه‌رکرده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند : ئێران ده‌توانێت له‌نێوه‌ندى سزاکاندا ببوژێته‌وه‌ و شکست به‌ ئه‌مه‌ریکا بهێنێت له‌و جه‌نگه‌ ئابوورییه‌دا که‌ ئه‌مه‌ریکا دژى ئێران هه‌ڵیگیرساندووه‌.

ده‌زگاى هه‌واڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ زارى سه‌لامییه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌ " دوژمن هه‌وڵده‌دات له‌ڕێى جه‌نگى ئابوورییه‌وه‌ له‌ ئێران بدات به‌ڵام شکست ده‌هێنێت."

وتیشى " ئێران ده‌توانێت له‌ هه‌ر بوارێکیدا که‌ ئه‌مه‌ریکا سزاى سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ریدا پێشبکه‌وێت."

له‌ چوارچێوه‌یه‌کى جیادا سه‌لامى باسى له‌ حیزبوڵاى لوبنانى کرد و وتى ئیسڕائیلى کردۆته‌ ناو قه‌فه‌سى مه‌رگه‌وه‌، وتى " ئه‌مڕۆ ئیسڕئیل گه‌مارۆدراوه‌ و له‌نێوان ژیان و مه‌رگدا ده‌سوڕێنه‌وه‌."