Error: No articles to display

له‌ كالیفۆڕنیا ئاگر ماڵه‌كانی به‌ هاوڵاتیان چۆڵكرد

تشرینی دووەم 09, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سورێن سورێنی
ئه‌مرۆ هه‌ینی ده‌سه‌ڵادارانی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ماڵه‌کانی به‌ هاوڵاتیان چۆڵکرد له‌ ناوچه‌ی " بوتی باکوری ساکرامنتو" له‌ ویلایه‌تی کالیفۆڕنیا، ئاگر له‌ دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بڵاو بویه‌وه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 18 هه‌زار دار له‌ ناوچوو.
کوری هونز، به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌ی بوتی له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئێمه‌ راپۆرتی هه‌ندێک مردنمان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئه‌م راپۆرتانه‌ هێشتا ڕاستی ده‌رنه‌خراون..
وتیشی ئاگره‌که‌ زۆر به‌ خێرای بڵاوبویه‌وه‌ له‌ ڕوبه‌رێکی دوره‌وه‌ بۆ روبه‌ری ئاوه‌دان و هێشتا زۆر چالاکه‌.
به‌ گوێره‌ی نوسینگه‌ی پۆلیس له‌ شاری بارادایس 27هه‌زار که‌س ئاگادار کرابونه‌وه‌.
دارین ڕید، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ له‌ کالیفۆڕنیا ڕایگه‌یاند قوربانی گه‌وره‌ هه‌بووه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ هه‌یه‌.