Error: No articles to display

به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌كه‌ی ئوردنه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بێ سه‌روشوێنن

تشرینی دووەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ هۆی باران بارینی به‌لیزمه‌وه‌ له‌ ئوردون ژماره‌یه‌ک له‌ هاوڵاتیان گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ۆی بارانی به‌لێزمه‌ 12 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا له‌ ناوچه‌ی مادبای ئه‌وردون و له‌ ناوچه‌ی مه‌لیح باوکێک و پێنج له‌ منداڵه‌کانی له‌ ناو ئوتۆمبله‌که‌یاندا بێ سه‌روشوێن بوون.
جه‌مانه‌ غنیمات، وته‌بێژی فیرمی حکومه‌تی ئه‌وردون ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، حکومه‌ت گه‌شتى ٣٧٠٠ گه‌شتیارى له‌ شارى بوترا‌و دواخستووه‌ تا مه‌ترسى نه‌مێنێت و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م گه‌شته‌ گه‌شتیارییه‌کانى راگرتووه‌ تا ئاسایى بوونه‌وه‌ى دۆخى که‌شوهه‌وا