Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانی جیهان له‌ فه‌ره‌نسا چاویان به‌ یه‌ك ده‌كه‌وێت

تشرینی دووەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی دووه‌م یادی 100 ساڵه‌ی ڕاوستانی جه‌نگی جهانی یه‌که‌م له‌ پاریس ده‌کرێته‌وه‌ و له‌و یاده‌دا ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی جیهان چاویان به‌ یه‌ک ده‌که‌وێت.
ئه‌و سه‌رکرده‌ کاریگه‌رانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ به‌شدارده‌بن بریتین له‌ دۆناڵد ترەمپ، ڤلادمیر پوتن، ئەنگێلا مێرکڵ و ماکرۆن هەیە بەشداری مەراسیمەکە دەبن.
بڕیاریشه‌ له‌ په‌راوێزی ئه‌و ئه‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ریه‌که‌ له‌ تره‌مپ و پۆتن چاویان به‌ یه‌ک ده‌که‌وێت.
جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له‌ 28ی ته‌موزی ساڵی 1914 ده‌ستی پێکردو له‌ 11ی تشرینی دووه‌می 1918 کۆتای به‌ جه‌نگه‌که‌ هات.
له‌و چه‌نگه‌دا 40 ملیۆن مرۆڤ بونه‌ قوربانی .
له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا خاکی کوردستان دابه‌شکرا به‌سه‌ر چوار وڵات هه‌رکه‌ له‌ وڵاته‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق