Error: No articles to display

تره‌مپ وه‌ڵامی ماكرۆنی دایه‌وه

تشرینی دووەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ دۆنالد تره‌مپ ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ تویتێکدا وه‌ڵامی ئیمانویل ماکرونی، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسای دایه‌وه‌ و گوتی گه‌ر ئه‌مریکا نه‌بوایه‌ ئێستا به‌ ئه‌ڵمانی قسه‌تان ده‌کرد.
تره‌مپ ئه‌وه‌یشی خستۆته‌ڕوو ماکرون پێشنیاری دروستکردنی سوپایه‌کی بۆ پاراستنی ئه‌وروپا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و چین و ڕوسیا کردووه‌، به‌ڵام له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م وجه‌نگی جیهانی دووه‌م دژی ئه‌ڵمانیا بوو، ئایا ئه‌و بابه‌ته‌ چۆن له‌گه‌ل فه‌ره‌نسا ده‌گونجێت؟
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ رۆژی 11ی تشرینی دووه‌م تره‌مپ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بوو به‌شداریکرد له‌ یادی سه‌د ساڵه‌ی کۆتایی پێهێنانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی.