Error: No articles to display

له‌ ئه‌رجه‌نتین سه‌ركرده‌ی وڵاته‌ به‌هیزه‌كان به‌ یه‌كده‌گه‌ن

تشرینی دووەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سبه‌ی 30 تشرینی دووه‌م كۆنگره‌ی " جی 20" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین.

له‌و كۆنگره‌یه‌دا سه‌ركرده‌ی هه‌ر 20 وڵاته‌ به‌هێزه‌كه‌ی دوونیا له‌بواری پێشه‌سازیدا به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن و له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وێت.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ دیمیتری پسكوف، وته‌بێژی كرملین ڕایگه‌یاند له‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 1ی كانونی یه‌كه‌م هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆتین و ترامپ له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی "جی20" كۆده‌بنه‌وه‌.

وتیشی هه‌ردوو سه‌رۆك گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس چه‌ك داماڵینی هه‌رێمه‌كان ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆتین و ترامپ له‌ فه‌ره‌نسا چاویان به‌یه‌ككه‌وت.