Error: No articles to display

به‌ریتاینا به‌نیازه‌ سه‌باره‌ت به‌ یه‌مه‌ن و خاشقچى له‌گه‌ڵ سعودیه‌ گفتوگۆ بکات

تشرینی دووەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


تێریزا مه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرى به‌ڕیتانیا وتى به‌نیازه‌ له‌میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى کۆمه‌ڵه‌ى بیستدا له‌ ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌دا کۆببێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانى یه‌مه‌ن و کوژرانى جه‌مال خاشقچى بکه‌ن.

تێریزا مه‌ى به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند: " ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌دا قسه‌ بکه‌م. په‌یامێکى ڕوونى پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌کانى جه‌مال خاشقچى و دۆسییه‌ى یه‌مه‌ن."

سه‌باره‌ت به‌ کوژرانى خاشقچى وتى : " لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى شه‌فاف و ڕاستمان ده‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ڕوویداوه‌ و هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت ئه‌و که‌سانه‌ى به‌رپرسن له‌ کوشتنه‌که‌ به‌ سزاى خۆیان بگه‌ن."

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ یه‌مه‌نیش وتى " سه‌باره‌ت به‌ یه‌مه‌نیش، هێشتا نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشى مرۆیی. چاره‌سه‌رى هه‌میشه‌یى له‌ یه‌مه‌ن چاره‌سه‌رى سیاسییه‌. هانى هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ بگه‌ڕێن و کارى له‌سه‌ر بکه‌ن."

 

 

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا