Error: No articles to display

له‌ ئێندۆنیزیا 113 زیندانى له‌به‌ندیخانه‌ هه‌ڵاتن

تشرینی دووەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


رۆژنامه‌ى کۆمپاس رایگه‌یاند له‌ شارى باندا ئاچێى ناوه‌ندى ویلایه‌تى ئاچێ له‌ به‌ندیخانه‌یه‌ک که‌ 726 زیندانى تیادا به‌ندکراوه‌ 113 زیندانى هه‌ڵاتوون دواى ئه‌وه‌ له‌ شه‌ڕ و شۆڕه‌که‌ى ئێواره‌ى دوێنێدا بریندارببوون.

دواتر ٢٠ له‌و زیندانیه‌ هه‌ڵاتووانه‌ له‌خاڵه‌ جیاوازه‌کان ده‌ستبه‌سه‌رکرانه‌وه‌ و ره‌وانه‌ى هه‌مان به‌ندیخانه‌ کرانه‌وه‌ و هه‌وڵه‌کانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌ڵاتووه‌کانى دیکه‌.

تا ئێستا هۆکارى شه‌ڕوشۆڕه‌که‌ نه‌زاندراوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌.