Error: No articles to display

حکومه‌تى فه‌ڕه‌نسا ملکه‌چى داواکارى خۆپیشانده‌ران ده‌بێت

کانونی یەکەم 04, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


حکومه‌ى فه‌ره‌نسا ملکه‌چى داواى خۆپیشانده‌ران ده‌بێت و بڕیارى زیادکردنى نرخى سووته‌مه‌نى ڕاده‌گرێت.

سه‌رۆک وه‌زیرى فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند ئه‌و زیادکردنه‌ى بڕیاربوو له‌ نرخى سووته‌مه‌نیدا بکرێت، بۆ شه‌ش مانگ ڕایده‌گرن، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ کۆتاییهێنان به‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ى ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ وڵاته‌که‌ى گرتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ئێدوار فیلیپ له‌ وتارێکیدا وتی" هیچ زیادکردنێکى باج ئه‌وه‌ ناهێنێت یه‌کگرتوویى وڵاته‌که‌ بخاته‌ به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه‌."

وتیشى ئه‌و توڕه‌یـیه‌ى جاده‌کانى گرتووه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ستکردنه‌ زۆره‌یه‌ به‌ سته‌م، به‌و پێیه‌ى وه‌ک پـێویست موچه‌کانیان به‌شى بژێوى ژیانیان ناکات.

ئاماژه‌شى بۆئه‌وه‌ کردکه‌ نرخى کاره‌باش که‌ بڕیاربوو له‌ یه‌کى مانگى یه‌کى ساڵى داهاتوو زیادبکرێت، ئه‌ویش بۆ 3 مانگ ڕاده‌گیرێت. هه‌روه‌ها سه‌پاندنى باجى زیاتر به‌سه‌ر خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌ کۆنه‌کانى زیاتر زیان به‌ ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ویش بۆ شه‌ش مانگ ڕاده‌گیرێت.

له‌ 17 ى مانگى یازده‌وه‌ ناڕه‌زایـیه‌کان له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌سـتیانپـێکرد و بزوتنه‌وه‌ى هێله‌که‌ زه‌رده‌کان پـێشڕه‌وى ده‌کات، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌ نوێیـه‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى ئیمانۆئیل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا که‌ ده‌ڵێت ئه‌م بڕیارانه‌ گرنگن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گۆڕانى که‌ش‌وهه‌وا و پاراستنى ژینگه‌.