Error: No articles to display

به‌رپرسێكی سه‌ربازی ڕوسیا: ئه‌مریكا قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ سوریا بۆ كورد داده‌مه‌زرێنێت

کانونی یەکەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

فالیری غیراسیموف،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ڕوسیاویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌ باكوری سوریا .

فالیری غیراسیموف سەرۆکى دەستەى ئەرکانى سوپاى روسیا ڕایگەیاند بارودۆخى ڕۆژهەڵاتى فورات خراپتر بووە، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەیەوێت گرەو بکات لەسەر کوردەکانى سوریا تا قەوارەیەکی نیمچه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ لە باکوورى سوریا دروست بكه‌ن به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ ناوی فیدراڵیه‌تی‌ باكوری سوریای دیموكرات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌ی ڕوسیا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ئه‌مریكا هاوكاری كورده‌كان ده‌كه‌ن بۆ جیابوونه‌وه‌.