Error: No articles to display

فه‌ره‌نسا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ته‌ له‌ سه‌پاندنی باجدا

کانونی یەکەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سورین سورێنی

ڕێكخراوی هاوكاری ئابووری بڵاویكرده‌وه‌ فه‌ره‌نسا و دانیمارك له‌ ریزی به‌رزترین ده‌وڵه‌تدان بۆ وه‌رگرتی باج به‌ به‌راورد به‌ ده‌وڵه‌ته‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه‌ باج به‌ بڕیاری ماكرون، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا زیاتر به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌و هۆیشه‌وه‌ ناڕه‌زای هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسای لێكه‌وته‌وه‌.

بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌ ناوی " چاكه‌ت زه‌رد" له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی و باج له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان ماكرۆن و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌رزبونه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی و باجیان راگرت، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو باج و نرخی سوته‌مه‌نی به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران له‌ فه‌ره‌نسا.

ڕیكخراوی هاوكاری ئابووری ده‌ڵێت فه‌ره‌نسا له‌ وه‌رگرتنی باج له‌ 19 ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له‌ ساڵی ڕابردووه‌ له‌ 16 ده‌وڵه‌تیان باجی زیاتر كرد.

ئه‌مشه‌و ئدوارد فلیب، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی باجمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.