Error: No articles to display

سه‌ربازێکى ئه‌مه‌ریکایى به‌تۆمه‌تى پشتیوانیکردنى داعش به‌ 25 ساڵ زیندانى حوکم ده‌درێت

کانونی یەکەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند سه‌ربازێکى پـێشووى له‌شکرى ئه‌مه‌ریکا به‌ 25 ساڵ زینداینکردن حوکمدراوه‌ به‌ تاوانى هه‌وڵى پـشتیوانیکردن له‌ داعش.

دوێنێ سێ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌ته‌که‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسیویه‌تى دادوه‌رى دادگاى هاوایى سوزن ئۆکى مه‌ڵوه‌ى قایل بووه‌ (ئیکایکا ئێرک کانگ) ته‌مه‌ن 35 ساڵ به‌ 25 ساڵ زیندانیکردن حوکم بدات و پاشان دواى ئازادکردنى بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ له‌ ژێر چاودێرى بمێنته‌وه‌، ئه‌مه‌ش داواى ئه‌وه‌ى ناوبراو دانى به‌ تاوانه‌که‌یدا نابوو.

جۆن ده‌یمه‌رز یاریده‌ده‌رى وه‌زاره‌تى داد له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا وتی" کانگ سوێندى خواردبوو وه‌ک سه‌ربازێکى له‌شکر به‌رگرى له‌ ئه‌مه‌ریکا بکات ، به‌ڵام به‌ به‌یعه‌تکردنى داعش و هه‌وڵى پـێشکه‌شکردنى پشتیوانى بۆی، ناپاکى له‌ وڵاته‌که‌ى کرد.

به‌پـێى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مه‌ریکا ناوبراو له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2016 وه‌ کاریگه‌رى بیروباوه‌ڕى داعشى له‌سه‌ر هه‌بووه‌ و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئنته‌رنێت سه‌یرى فیلمه‌کانى کوشتن و بڕینى کردوون، بۆیه‌ به‌م کاره‌ى بووه‌ته‌ جێى گومان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان چاودێریان کردووه‌.

له‌ مانگى شه‌ش ساڵى ڕابردوو ده‌زگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى FBIداوى بۆ ناوه‌ته‌وه‌ و دوو کارمه‌ندى خۆى وه‌ک که‌سانى سه‌ر به‌ داعش په‌یوه‌ندیـیان پـێوه‌کردووه‌ و ئه‌ویش زانیارى هه‌ستیارى داونه‌تێ. پاشان چووه‌ فڕۆکه‌ى درۆنى بۆ کڕیون و ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى کارى تێرۆرستی، له‌وانه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ بازاڕێکدا له‌ کاتى جه‌ژنى کرێسمس و ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له‌ بنکه‌یه‌کى له‌شکریدا.

ده‌زگاى FBI ڤیدیۆشیان گرتووه‌ که‌ چۆن به‌یعه‌تى خۆى بۆ داعش ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاڵاکه‌یان ماچ ده‌کات.

شان کاول کاربه‌ده‌ست له‌ ده‌زگاى FBI له‌ هاوایى گوتى هه‌رچه‌نده‌ 2500 میل له‌ ویلایه‌ته‌کانى دیکه‌ى ئه‌مه‌ریکاوه‌ دورین، به‌ڵام شیانى هه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ له‌ هه‌موو شوێنێک ڕووبده‌ن.

 

 

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا