ماكرۆن: 65 هه‌زار هێزی ئه‌منیمان بڵاوپێكرد

کانونی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سورێن سورێنی

ئیمانویل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌رنسا رایگه‌یاند رۆژی شه‌ممه‌ 65 هه‌زار كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسان بڵاوپێكردووه‌ له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتیان له‌ پاریس.

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئالۆزیه‌كاندا له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌راندا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆشكی ئیلیزیه‌ رایگه‌یاند ترس دروست بوو لای ئێمه‌ به‌ هۆی به‌رفراوانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چاكه‌ت زه‌رده‌كانه‌وه‌ ڕێكخرابوو.

ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌رنسا ڕایگه‌یاند بڕیاریزیادكردنی باجمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.