به‌ وێنه‌... "هێله‌ك زه‌رده‌كان" له‌ پاریس ئاگرده‌كه‌نه‌وه‌

کانونی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

لوران نیز، جێگری وه‌زیری ناخۆی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند زیاتر له‌ 31 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌ بزوتنه‌وه‌ی "هێله‌ك زه‌رده‌كان" به‌شداریان كردووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی پاریس.

له‌ خۆپیشاندانه‌ توندوتیژی لیكه‌وتۆته‌وه‌، زیاتر له‌ 500 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراوه‌ و زیاتر له‌ 300 خۆپیشانده‌ر به‌ شێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ موده‌ره‌عه‌ به‌كارهێنراوه‌.

سه‌رۆكی وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند بارودۆخه‌كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵدایه‌.

خۆپیشانده‌ران داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج ده‌كه‌ن له‌ سه‌ر سوته‌مه‌نی.

ئەلبوومی وێنەکان