لوبنان دوو هه‌وڵى ته‌قینه‌وه‌ى داعش پـوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌

کانونی یەکەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


لوبنان پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى 2 پلانى تێرۆرستى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاند .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نیهاد ئه‌لمه‌شنوق وه‌زیرى ناوخۆى لوبنان له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌مه‌ى ڕاگه‌یاند و وتى که‌سێکى سورى به‌ ناوى ئه‌بو عومه‌ر به‌و هه‌وڵى تێرۆرستیـیه‌ هه‌ستابوو، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى 10 مانگ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشه‌وه‌ چاودێرى کرابوو.

وتیشى ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسوڕمان بووه‌ بۆ ئه‌وان نه‌خشه‌داڕێژه‌رانى پـلانه‌که‌ له‌ پارێزگاى ئیدلیبى باکورى ڕۆژئاواى سوریا بوون.


له‌ میانه‌ى کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌ به‌ ڤیدیۆ و وێنه‌ چۆنیه‌تى پـوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌ردوو هه‌وڵى ته‌قینه‌وه‌که‌ نیشان دران. ده‌ڵێن ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان له‌ نێو دوو ده‌به‌دا ڕه‌وانه‌کرابوون که‌ سه‌ره‌کانیان به‌ په‌نیر داپـۆشرابوون. ده‌شڵێن ئه‌و شۆفێرانه‌ى ده‌به‌کانیان له‌ سوریاوه‌ بۆ لوبنان هێنابوو هیچ زانیاریـیه‌کیان نه‌بووه‌ که‌ له‌ نێو ئه‌و ده‌بانه‌ بۆمبیان تێدایه‌.

به‌پـێى ڕاپـۆرته‌که‌ى ئاسایشى لوبنان داعش له‌ پشت هه‌وڵى ته‌قینه‌وه‌کان بووه‌ و ئامانجى لێدانى شوێنى له‌شکرى و کڵێسابووه‌ له‌ کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.

 

ڤیدیۆ ... 

 

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا

h