ئه‌مه‌ریکا سزا به‌سه‌ر سێ به‌رپرسى کۆریاى باکووردا ده‌سه‌پێنێت

کانونی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریکا وتى واشنتن سزاى سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر سێ به‌رپرسى کۆریاى باکووردا، له‌نێویاندا یه‌کێک له‌ یاریده‌ده‌ره‌ باڵاکانى ڕابه‌رى کۆریاى باکوور کیم جۆن ئونى تێدایه‌.

سزاکان به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌ یاریده‌ده‌رى نزیکى کیم ،هاى چوى و کیۆنگ پایکى وه‌زیرى ئاسایشى وڵاته‌که‌ و کوانگ هوى به‌ڕێوبه‌رى بڵاوکردنه‌وه‌ سه‌پێندراون. وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هاى چوى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڕێکخستنى حیزبى کرێکارانى فه‌رمانڕه‌واى کۆریایه‌.

وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌پێى بڕیارێکى سه‌رۆکایه‌تى گیراوه‌ته‌به‌ر و ئامانج لێى سزادانى پیۆنگیانگه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌ ئه‌لیکترۆنییه‌کانى و پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ.