له‌ كالیفۆڕنیا 88 هاوڵاتی به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا

کانونی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سورێن سورینی

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 13ی كانونی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند به‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ مانگی تشرینی دووه‌م هه‌زاران ماڵ له‌ باكوری كالیفۆڕنیا زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، 88 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستدا و زیانێكی زۆریش به‌ر دارستانه‌كان كه‌تووه‌ و سوتاون.

دیف جونز،وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كوپانیای بیمه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ زیانلێكه‌وتوان داوایان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ كه‌ به‌ زۆرترین تێچوو داده‌نرێت له‌ مێژووی كالیفۆڕنیا.

وتیشی ئه‌وانه‌ی داوای قه‌ره‌بویان كردووه‌ له‌ كۆمپانیای بیمه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌ 40 هه‌زار هاوڵاتیه‌.