هاورده‌ى نه‌وتى خاو له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمارکردوه‌

کانونی یەکەم 15, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌گوێره‌ى چه‌ند داتایه‌ک وڵاتى چین له‌ هاورده‌کردنى نه‌وتى خاو له‌ مانگى تشرینى دوه‌مى ئه‌مساڵدا ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمارکردوه‌ و رۆژانه‌ گه‌یشتۆته‌ 10 ملیۆن و 470 هه‌زار به‌رمیل.

فه‌رمانگه‌ى گومرگى چین بڵاوکراوه‌وه‌ که‌ هاورده‌ى نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبوندا بووه‌ و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردودا به‌ڕێژه‌ى 8% زیادى کردوه‌.

چین که‌ به‌ دوه‌مین به‌کارهێنى نه‌وت داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌دواى ئه‌مریکا بۆیه‌ وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش پشکى شێریان به‌رکه‌وتووه‌ له‌ هه‌نارده‌کردنى نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته‌.